کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی شیرین عه‌سه‌لی ته‌ورێز

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی شیرین عه‌سه‌لی ته‌ورێز 2

ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ١ و ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی شیرین عه‌سه‌لی ته‌ورێز له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

كرێكارانی كارخانه‌ی شیرین عه‌سه‌ل خوازیای زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی جیاوازی له‌نێوان كرێكاران، پێدانی پاداش و مه‌زایای دواخراو و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ بوون. شایانی باسه‌ كه‌ كارخانه‌ی شیرین عه‌سه‌ل سه‌ر به‌ “یوونس ژائێله‌” سه‌رۆكی ژووری بازه‌رگانی ته‌ورێزه‌.