ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ڕامپكۆی چابه‌هار بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كرێكارانی شیركه‌تی ڕامپكۆ له به‌شی كۆگای متانۆل كار ده‌كه‌ن و له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكاران، ته‌نیا حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگیان په‌رداخت كردووه.