کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئابادی فارس

دوو هه‌زار و ٥٠٠ کەس لە كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد له‌ پارێزگای فارس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له ‌كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له‌ پڕ مه‌ترسی ترین پیشه‌كان، كاركردن له‌ كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمه‌ و زۆربه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌ ژنان پێك دێت له‌ حاڵێكدا حه‌قده‌ست و مه‌زایایان زۆر كه‌مه‌. ڕۆژی ڕابردوو كرێكاران ده‌ستیان له‌ كار كێشا و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت خوازیاری پێدانی سه‌ختی كار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی له‌ كارگه‌ی ئامۆنیاك بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ور و نه‌خشی گاردی ساحیلی یۆنان له‌ مه‌رگی په‌نابه‌ران

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌ ده‌رمانی دیالیزی به‌رهه‌مهێنراوی ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای زیندانی نوێ به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی

-

بانگكرانی مه‌سعوود فه‌رهیخته بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر

-