کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌ته‌كانی چالاك له‌ پارسی جنووبی

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌ته‌كانی چالاك له‌ پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی كه‌ له‌ ڕۆژی ٢٩ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانكرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شاغڵ له‌ شیركه‌ته‌كانی ئه‌كسیر سه‌نعه‌ت، پا‌یه‌ندان و “ئای.پی.ام.ئای” له‌ فازی ١٤ی كه‌نگان ماوه‌ی ده‌ ڕۆژه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه‌، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌. كرێكارانی پڕۆژه‌یی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ور و نه‌خشی گاردی ساحیلی یۆنان له‌ مه‌رگی په‌نابه‌ران

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ كه‌س به‌ ده‌رمانی دیالیزی به‌رهه‌مهێنراوی ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی

-

سه‌پاندنی سزای زیندانی نوێ به‌سه‌ر نه‌رگس محه‌ممه‌دی

-

بانگكرانی مه‌سعوود فه‌رهیخته بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر

-