ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له سه‌نعه‌تی خۆراكی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی چین دژبه كه‌می حه‌قده‌ست مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له سه‌نعه‌تی خۆراكی چین به شێوه‌ی هه‌ماهه‌نگ دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی، هه‌روه‌ها ساعه‌تی كاری زیاد ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌كانی دابینكردنی خۆراك له چین ده‌ڵێن: قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌رداخت نه‌كراوه، به‌و بۆنه‌وه نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌ستی كرێكاران له كاتی خۆیدا بده‌ن. شایانی باسه كه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له بواری ئاستی ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان ناوچه سه‌نعه‌تیه‌كانی چین و ئه‌و ئوستانانه‌ی بێبه‌رین و كرێكارانی ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌ره‌كی ترین پێداویستیه‌كانیان له ژێر گوشار دان.