كرێكارانی شاغڵ له به‌نده‌ره‌كانی وڵاتی شیلی ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و بۆ ماوه‌ی ٢٤ ساعه‌ت مانیان گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌نده‌ره‌كانی شیلی ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی مس، لیتیۆم و میوه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهانه و به مانگرتنی كرێكاران، كار و چالاكییه‌كانیان ڕاگیراوه. به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كرێكاران جاده‌كانی گه‌یشتن به به‌نده‌ركانیان داخستووه و ٢٤ كاتژمێر كاتیان به ده‌وڵه‌ت داوه تاكوو خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكات.