ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، كۆمه‌ڵێك لە كرێكارانی شارەداری “زەڕنە”ی سه‌ر به شاری ئەیوان له ئوستانی ئیلام، بەهۆی دواکەوتنی ٧ مانگ حه‌قدست، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو کرێکارانه ماوەی ٧ مانگە حه‌قده‌ستیان وەرنەگرتووە و ماوه‌ی ٥٣ مانگیشه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. به‌وته‌ی كرێكاران، زۆربه‌ی داخوازییه دواكه‌وتووه‌كانیان ئیزافه‌كاری و حه‌قی كاركردن له ڕۆژانی پشوودانه كه له ساڵی ٩٤ی هه‌تاویه‌وه پێیان نه‌دراوه و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی نوێی هه‌تاویه‌وه چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
