ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ناوچه‌ی شه‌شی ئه‌هواز، بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا و زبڵ و خاشاكێكی زۆر گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داگرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه ده‌ستی پێكردووه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون.