کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریی سه‌رفاریاب

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاره‌داریی “سه‌رفاریاب” له‌ شارستانی “چرام”ی سه‌ر به‌ ئۆستانی كه‌هگیلویه‌ و بۆیر ئه‌حمه‌د، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان، ده‌ستییان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران خوازیاری پێدرانی ٤ مانگی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون و ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌، چه‌ندین مانگه‌ حه‌قی بیمه‌كانیشیان په‌رداخت نه‌كراوه و له‌م باروودۆخه‌ ناله‌باره‌ ئابووریییه‌دا، به‌هۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كێشه‌ی زۆر بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست بووه‌ و هه‌تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah