کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریی بروجرد

تداوم اعتصاب کارگران شهرداری بروجرد

تداوم اعتصاب کارگران شهرداری بروجرد

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی بروجرد بۆ چه‌ندمین جاری به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕاگوێزرانیان بۆ به‌شی خزمه‌ت گوزاری شاری ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی ناڕازییان كه‌ ژماره‌یان ٣٦٠ كه‌س ده‌بێ، پێشتر شاره‌داریی بروجرد ئه‌وانی بۆ كاره‌كانی ئیداری و به‌شه‌كانی دیكه‌ دامه‌زراندوو، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ مه‌دره‌كی دیپلۆمیشیان هه‌یه‌، له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان بۆ به‌شی پاكیاری شاری بگوازرێته‌وه‌.