ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌وانی “قه‌لعه ڕه‌ئیسی” سه‌ر به ئوستانی “كوهگیلوویه و بویه‌ر ئه‌حمه‌د” له‌ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست مانیان گرت.
پێرسونلی شاره‌وانی “قه‌لعه ڕه‌ئیسی” زیادتر له پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتوووه و له‌م ڕۆژانه‌دا به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیانله‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. ئه‌م كرێكارانه له به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئیمام جۆمعه كۆبوونه‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست، بژێوی ژیانی خۆیان وبنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.