ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاره‌داری پاریس دژبه گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه مانیان گرت و په‌یوه‌ست به خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كرێكاران دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون و ژنان له “مێتز” دژبه توندووتیژی سه‌ر شه‌قامه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، شه‌قامه‌كانی پاریس به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری پڕ بووه له زبڵ و خاشاك و به هه‌زاران كرێكارای ناڕازی دژبه گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ئیمانۆئێل ماكرۆنه‌وه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه به نیازه ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له ٦٢ ساڵه‌وه بۆ ٦٤ ساڵ به‌رز بكاته‌وه و ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕینی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وتۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌دان ژنی ناڕازی دانیشتووی شاری “مێتز” به دروشمی “ته‌نیا ژنان” دژبه ئازاری جنسی كچان و ژنانی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن پیاوانه‌وه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌ت و سزادانی تاوانباران بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٣ی زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ٢٦ ژن له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یانه‌وه كوژراون و ئه‌و ڕێژه‌یه به نسیبه‌ت ساڵی ٢٠٢١ له سه‌دا بیست زیادی كردووه.