ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، سێ كۆمپانیای گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێلی ئه‌مریكا له‌وانه “فۆرد، كڕایسلێر و جنڕاڵ مۆتورز” له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له شاره سه‌نعه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بڕنی سه‌ندێرز” به‌ربژێری سۆسیالیستی سه‌رككۆماری ده‌وره‌ی پێشوو و سیناتۆری ئه‌مریكی، به له‌به‌ركردنی جلی كرێكاران له خۆپێشاندانه‌كان دا به‌شدار بووه و ڕایگه‌یاند: ئه‌م مانگرتن و كۆبوونه دژبه زیاده‌ڕۆیی كۆمپانیاكانه و ئه‌بێ یاسای دژه كرێكاری له‌م وڵاته وه‌لا بنرێت. له ڕه‌وتی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا به‌لانیكه‌م ١٢ هه‌زار كرێكار به‌شداربوون و كرێكاران له ویلایه‌ته‌كانی دیترۆیت، میسووری، میشیگان و ئۆهایۆ هاوكات مانگرتنی گشتیان به‌ڕێوه بردووه، به‌هێزی مانگرتنه‌كه تا ئه‌و ڕاده‌یه بووه كه ده‌وڵه‌تی بایدن ناچار كراوه گرووپێكی دانووستانكار بۆ وتوووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران بۆ ئه‌و چه‌ند ئه‌یاله‌ته هه‌نارده بكات.