کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی سێ كارخانه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل له‌ ئه‌مریكا

مانگرتنی كرێكارانی سێ كارخانه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، سێ كۆمپانیای گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێلی ئه‌مریكا له‌وانه “فۆرد، كڕایسلێر و جنڕاڵ مۆتورز” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ شاره‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بڕنی سه‌ندێرز” به‌ربژێری سۆسیالیستی سه‌رككۆماری ده‌وره‌ی پێشوو و سیناتۆری ئه‌مریكی، به‌ له‌به‌ركردنی جلی كرێكاران له‌ خۆپێشاندانه‌كان دا به‌شدار بووه‌ و ڕایگه‌یاند: ئه‌م مانگرتن و كۆبوونه‌ دژبه‌ زیاده‌ڕۆیی كۆمپانیاكانه‌ و ئه‌بێ یاسای دژه‌ كرێكاری له‌م وڵاته وه‌لا بنرێت. له‌ ڕه‌وتی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا به‌لانیكه‌م ١٢ هه‌زار كرێكار به‌شداربوون و كرێكاران له‌ ویلایه‌ته‌كانی دیترۆیت، میسووری، میشیگان و ئۆهایۆ هاوكات مانگرتنی گشتیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌، به‌هێزی مانگرتنه‌كه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ بووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی بایدن ناچار كراوه‌ گرووپێكی دانووستانكار بۆ وتوووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران بۆ ئه‌و چه‌ند ئه‌یاله‌ته‌ هه‌نارده‌ بكات.