ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌وه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی سەنعەتی ئاسن له ئه‌یاله‌تی “كادیس”ی ئیسپانیا ده‌ستیان دایه مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایتیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی سه‌نعە‌تی ئاسنی ئیسپانیا، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت. كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه هێزه‌كانی پۆلیس به مه‌به‌ستی تێكدانی كۆبوونه‌وەكه هێرشیانكرده سه‌ر به‌شداربووان كه له ئاكامدا كرێكارانی ناڕازی شه‌قامی “باریكاد”یان داخست و له‌گه‌ڵ پۆلیس تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. به وته‌ی ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری ئیسپانیا، هێزه‌كانی پۆلیس به‌شێك له خۆپێشانده‌ران و ڕێكخه‌ره‌كانی ئه‌و مانگرتنه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.