هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی كرێكارانی پرڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئێران، كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولادی چه‌ند شار ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان دژبه كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولاد هاوشێوه‌ی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت،گاز و پترۆشیمی خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ٧٩٪ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ده ڕۆژ پشوودان و دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهین. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولاد له شیركه‌ته‌كانی “فوولادی كه‌ویر و فوولادی ئالیاژی یه‌زد”، “كرێكارانی شیركه‌تی ماشین سازی سیرجان” و “كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌تله‌س فوولادی په‌یمانكای به‌هرامی له گه‌چساران” په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.