ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان و كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی پارسی جنووبی له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ له كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان له‌ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرت و له‌ناوه‌ندی ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه به‌ڵام میدیاكانی ڕژیم هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ڕه‌ت كردۆته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ٣٧ سه‌كۆی نه‌وتی پارسی جنووبی كه ڕۆژی دووشه‌ممه مانیان له خواردن گرتبوو، ڕۆژی ڕابردوو به شێوه‌ی فه‌رمی په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون و داوایان كرد گه‌ڵاڵه‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێرسونێلی نه‌وت جێبه‌جێ بكرێت.