ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌ی ئاسنی فوولادشاری ئیسفه‌هان دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی فوولادشاری ئیسفه‌هان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. كرێكارای ناڕازی به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و له ناوه‌ندی كارخانه كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم كارخانه‌كه‌یان گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا كرێكاران له مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.