به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی تراوێرسی ئه‌حمه‌دئاباد له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستییان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه، ٣ مانگه كه حه‌قده‌ستییان وه‌رنه‌گرتووه و شیركه‌تی تراوێرس ته‌نیا نیوه‌ی حه‌قده‌سته‌كانی مانگی پووشپه‌ڕی پێداون و هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن. شایانی باسه ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی تراوێرسی ئه‌حمه‌د ئاباد هه‌تا ئێستا موتالیباتی چه‌ندین مانگی ساڵی ڕابردووشیان پێنه‌دراوه.