ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌مه، به‌دوای بانگه‌وازی سه‌ندیكای لۆكۆمۆتیوڕانانی ئاڵمان، كرێكارانی به‌شی قه‌تاری سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێش كرێكارانی به‌شی قه‌تاری موسافربه‌ری، كرێكارانی به‌شی قه‌تاری بارهه‌ڵگر مانیان گرتبوو، ئه‌مه شه‌شه‌مین جاره كه كرێكارانی هێڵی ئاسنی ئاڵمان دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ست له‌كار ئه‌كێشنه‌وه. كرێكارانی ناڕازی خوازیای كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار له ٣٨ ساعه‌ته‌وه بۆ ٣٥ ساعه‌ت و زیادكردنی ١٥ له سه‌دی حه‌قده‌ست له ماوه‌ی ١٥ مانگ و وه‌رگرتنی سێ هه‌زار یۆرۆ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.