ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی توونس له ناوچه‌ی “لاكسبا” له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانگرتنه له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی له نێوان ئیتحادیه‌ی كرێكارانی به‌شی گواستنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی حه‌قده‌ست ڕوویداوه و ڕێكخه‌رانی ئه‌و چالاكیه پێشتر كاتیان بۆ ده‌ستپێكی مانگرتن دیاری نه‌كردبوو و ڕۆژی ڕابردوو له كوتو‌پڕێكدا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و به‌هۆیه‌وه قه‌تاره‌كان دێر به ویستگه‌كان گه‌یشتن و ترافێكێكی زۆر له سه‌ر شه‌قامه‌كان سازبوو.