به پێی بانگهێشتی ئیتحادییه‌كانی به‌شی گوازتنه‌وه‌ی “پڕۆ” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی به‌شی جۆراوجۆره‌كانی گوازتنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر مانگرتنی سه‌رانسه‌رییان ڕاگه‌یاند:
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگرتنه‌كه كه سه‌ر‌له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌ستیپێكردووه به‌شی گوازتنه‌وه‌ی “پڕۆ” تووشی شۆك بووه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به هۆی مانگرتنی سه‌رانسه‌ری جاده‌كانی “جۆنین“، “كوسكۆ“، “چیمبووته“، “سه‌ن مارتین“، “پوونۆ“، “ئابانكای” و “ئاركیپا” تووشی كێشه و گرفت بوون. كرێكاران له به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، شه‌قامه‌كان و ناوه‌نده‌كانی گواستنه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه و خۆپێشاندان به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.