ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، به ئاماده بوونی ده‌یان كرێكاری به‌شی پاك و خاوێنی شاری ڕانییه له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌ستی زیاتر له دوو مانگیان ڕێگای سه‌ره‌كی سلێمانی بۆ ڕانیه‌یان داخست و داوا ده‌كه‌ن له كاتی خۆیدا مافه داراییه‌كانیان وه‌ربگرن.
“ئیبراهیم مەعرووف” یه‌كێك له كرێكارانی به‌شدار بوو له‌و مانگرتنه به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، ماوه‌ی 72 رۆژە حه‌قده‌سته‌كانیان پێنه‌دراوه و هه‌تا كاتێك به‌ته‌واوه‌تی حه‌قده‌سته‌كانیان پێنه‌درێت لەسەر خۆپێشاندان و ده‌ربڕینی ناڕەزایی بەردەوام دەبن. جێگای ئاماژه‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌شی پاك و خاوێنی سنووری ئیدارەی راپەڕین له هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان ٨٠٠ كه‌س ده‌بێت، کاری کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکیان به‌ته‌واوه‌تی ڕاگرتووە و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هەموو سوچێکی شار پڕ بووە لە زبڵ و خاشاک و بۆنێکی ناخۆش سەرتاپای کووچە و کۆڵانەکانی داگرتووە.