ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی “ئۆلفین”ی پترۆشیمی ئیلام دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان كه‌س له كرێكارانی به‌شی “ئۆلفین”ی پترۆشیمی ئیلام كه ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووه دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م درگای شیركه‌ت و بڵاوكردنی سفره‌ی به‌تاڵ، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا و خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ربڕی.