ڕۆژی شه‌ممه ١٥ مانگی گه‌ڵاڕێزان، كرێكارانی ئێران خۆدرۆی ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتن و جیاوازی له نێوان حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه، به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥٠٠ كرێكاری به‌شی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كارخانه‌یه كاتژێر ٧ی به‌یانی له كاتی ده‌ستپێكردنی كار له‌و كارخانه‌یه به‌نشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵئاوسان و گرانیه‌كی بێ وێنه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌ڵام حه‌قده‌ستی به‌شێكی زۆر له كرێكارانی ئێران هێشتا وه‌ك پێویست زیاد نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی به‌شێكی زۆر له كرێكارانی ئێران.