کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی ئیتالیایی بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین

مانگرتنی كرێكارانی ئیتالیایی بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی ئیتالیایی له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته گه‌وره‌ترین مانگرتنی خۆیان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌ڕێوه‌ برد و به‌ كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانگرتنه‌ گه‌وره‌یه‌ پاش بانگه‌وازی ئیتحادییه‌ی “سی كۆباس” ڕووی داوه‌ و كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌نده‌ركانی ناپل، جنۆڤا و میلان به‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ ڕێگه‌یان له‌ باركردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل گرت، له‌ به‌رده‌م كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و چۆڵ له‌ ناپل، كرێكاران خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. جێگای ئاماژیه‌ كه‌ هاوكات له‌ وڵاته‌كانی ئاڵمان، فه‌ڕانسه و ئیسڕائیلیش دژبه‌رانی شه‌ڕ و نه‌یارانی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی دیله‌كان و كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ ماڵ وێرانكه‌ره‌ بوون.