ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کرێکاران له یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كانی ئۆستۆرالیا به ناوی “نیوساوت وڵز” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی بۆ به‌رگری له ئه‌گری تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستیان له كار كشایه‌وه و هه‌روه‌ها به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی ، كارگه‌كان و شوێنی كاری كرێكاران له هۆكاره ڕاسته‌وخۆكانی تووش بوون به وایرۆسی كۆرۆنایه و ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی جیددی ڕێكاری به‌رگری له تووش بوون به‌و وایرۆسه له شوێنی كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت . سه‌ره‌ڕای گه‌شه‌ی خێرا له به‌ڵاوبوونه‌وی ئه‌و وایرۆسه و تووش بوون به‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ڕێكارێك بۆ سلامه‌تی و پارێزراوی له تووشبوونی كرێكاران ڕه‌چاو نه‌كراوه . هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا یه‌كێتی كرێكاران له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه ، ئه‌گه‌ر چی كه‌ره‌سته‌ی بێهداشتی وه‌كوو ده‌مامك و مادده پاك كه‌ره‌وه‌كانی ده‌ست بۆ به‌رگری له تووش بوون به كۆرۆنا ده‌ورێكی به‌رچاوی هه‌یه به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن خاوه‌نكاران و به‌رپرسانی كارگه‌كان هیچ جۆره پێداویستیه‌كی بێهداشتی دابین نه‌كراوه و له‌م چوارچێوه‌یە دا كرێكاران و یه‌كێتی كرێكاران خوازیاری پێكهێنانی كومیته‌یك به مه‌به‌ستی بەدواداچوون بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بوون.