كرێكارانی پڕۆژه‌ی توونلی ئۆتووبانی “مه‌نجیل- ڕه‌شت”، له ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشا و مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند.
به دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار كرێكارانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی شیركه‌تی په‌یمانكاری “كاریز” كه پڕۆژه‌ی توونێله‌كانی ٣ و ٤ی ئۆتووبانی “مه‌نجیل- ڕه‌شت”ی گرتۆته ئه‌ستۆ، ڕایگه‌یاند: به هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی تا ڕێكه‌وتی ٢٣ی ئه‌و مانگه ده‌توانێت به‌شێك له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران په‌رداخت بكات، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه و كرێكاران له باروودۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین.