کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی ئه‌رگی به‌م

90h

90h

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئه‌رگی به‌م له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی چوار مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستییان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وام و سه‌ردانی ئیداره‌ی دارایی، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان پێنه‌دراوه‌. كرێكاران ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه‌ی به‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.