کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی‌ فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجان

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان كه‌ له‌ سه‌ر هێڵی ئاسنی شاره‌كانی “سه‌ڵماس”،”ئازه‌رشه‌هر”، “مه‌ره‌ند” و “عه‌جه‌ب شێر” كار ده‌كه‌ن، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه‌ دواخراوه‌ و ئێستا خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیانن. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی داخوازییه‌كی  دیكه‌ی ئه‌وانه‌ كه‌ هێشتا جێبه‌جی نه‌كراوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی ئه‌و شیركه‌ته‌ له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ ئه‌بنییه‌ی فه‌نی ئازه‌ربایجان ڕاده‌ستی‌ به‌شی خسووسی كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستپێكی مانگرتنی گشتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه‌ ڕژیم له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

komalah

ده‌ستپێكی مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆكانی سه‌راسه‌ری ئێران

komalah

په‌یوه‌ستبوونی كرێكارانی شیركه‌تی لووله‌سازی ئه‌هواز به‌مانگرتنی سه‌راسه‌ری

komalah

په‌یوه‌ستبوونی كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌ به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌ندكراوان له‌ شاری كرماشان

komalah