ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی مشكین شار له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٨ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده كه له به‌شه‌كانی لووله‌كه‌شی، كۆلۆرزه‌نی و نووسانی كۆنتۆڕ له گونده‌كانی سه‌ر به شارستانی مشكین شار كار ده‌كه‌ن ماوه‌ی ٩ مانگه هیچ حه‌قه‌ده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئوستانی ئه‌رده‌بیل به‌ڵێنی دا له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته دا ته‌واوی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات به‌ڵام وێڕای تێپه‌ربوونی زیاتر له دوو مانگ به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه و كرێكاران به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.