ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی “ئارام پارس“ی پترۆشیمی “هێنگام“، له‌ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته مانیانگرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی “ئارام پارس“ی شاغڵ له پترۆشیمی “هێنگام” ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان پێنه‌داون و حه‌قی بیمه‌كانیانیش به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و له ناوه‌ندی شیركه‌ت مانیان گرتووه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كان بوون.