کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتنی كامیۆندارانی شاری قۆروه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان، كامیۆندارانیی مه‌عده‌نی پووكه‌ی “ده‌یركه‌لوو”ی ناوچه‌ی “دڵبه‌ران”ی سه‌ر به‌ شاری قۆروه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌  نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی مانیان گرت.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ٤٠٠ كامیۆندار له‌ مه‌عده‌نی پووكه‌ی “ده‌یركه‌لوو”ی ناوچه‌ی “دڵبه‌ران”ی قۆروه‌ كارده‌كه‌ن و نزیكه‌ی پێنج هه‌زار بنه‌ماڵه‌ له‌و ڕێگه‌و گوزه‌رانی ژیان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كه‌ به‌رێوه‌به‌رانی مه‌عده‌ن كاره‌كانیان زۆرتر به‌ كامیۆندارانی شاره‌كانی دیكه‌ ده‌سپێرن و كاتێك كامیۆندارانی قۆروه‌ ناڕه‌ڕزایه‌تی ده‌رده‌بڕن له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێده‌كرێت. به‌ وته‌ی نوێنه‌ری كامیۆندارانی شاری قۆروه‌، كار‌ی به‌رپرسانی مه‌عده‌ن به‌ پێی قه‌رارداده‌كانیان نایاساییه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ ژیانی چوارسه‌د شۆفێر و بنه‌ماڵه‌كانیانی به‌ چه‌ندین ساڵ پێشینه‌ی كاری‌ خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژرانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی سووختبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ به‌نده‌ر خه‌میر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٩٦ كه‌س به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ كچان

-

بانگهێشتی موعه‌لیمێكی خانه‌نشینكراو بۆ ئیتلاعاتی سپای مه‌ڵایه‌ر

-

په‌ره‌سه‌ندنی كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست حوكمی ئێعدامی تووماج ساڵحی

-

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی بۆ پشتیوانی له‌ تووماج

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-