كاسبكارانی بازاڕی “خان خورما” له شاری كەركوك دژی وەرگرتنی باج كۆبوونهوه و وەك هەڵوێستێك دژى ئەو هەنگاوەش مانگرتنیان ڕاگەیاند و دوكانەکانیان داخست.
كاسبكارانی بازاڕی خان خورما دژی زیادکردنی باج لەسەریان، كۆبوونهوهی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و ڕایانگهیاند: ماوەی چەندین ساڵە لەم بازاڕە كاری كڕین و فرۆشتنی سەوزە و میوە دەكەین، ئەو كەسانەی دێن پارەمان لێوەردەگرن جلی نیزامییان لهبهردایه و كهس نازانێت سهر به كام لایهنن و پارەی چیە وەریدەگرن، ئێمەش ئەوەمان پێ قبوڵ ناكرێت، چونکە سیتەممان لێ دەکرێت هەربۆیە بڕیارماندا، کە سەرجەم دوكانەكانمان دابخەین تا ئەو کاتەى ئەم دۆخە چارەسەر دەكرێت.