سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كارمه‌ندانی پسپۆڕی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێنی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌ییشتنی به‌رپرسانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به نیسبه‌ت داواكاریه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
مانگرتووان ڕایانگه‌یاندووه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م مانگرتنه‌دا، له به‌شداری له ده‌رمانگه‌كان، ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و وه‌رگرتنی نه‌خۆش ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه به‌ڵام به‌پێی نه‌ریتی ئه‌خڵاقی كاره‌كه‌یان له به‌شی فریاكه‌وتنی خێرای نه‌خۆشخانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. شایانی باسه كارمه‌ندانی ناڕازی خوازیاری وه‌رگرتنی هه‌موو حه‌قی بیمه و حه‌قده‌ستی كاره‌كانیان له به‌شه جیاوازه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بوون.