به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار كه‌س له كارمه‌ندانی شیركه‌تی “جنراڵ موتور” ده‌ستیان دایه مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “نیویورك تایمز” ئه‌م كارمه‌ندانه به دوای ئه‌وه‌یكه ئه‌م شیركه‌ته نه‌یتوانیوه بارودۆخێكی له‌بار به مه‌به‌ستی حقووق و ئه‌منییه‌تی كاری جێبه‌جێ بكات، ده‌ستیان دایه مانگرتن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێتحادیهی كارمه‌ندان هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی كار له كارخانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م شیركه‌ته و كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی كێشه سه‌باره‌ت جیاوازی حه‌قده‌سته‌كان له نێوان كارمه‌ندان بوو. شایانی باسه، یه‌كێكی دیكه له هۆكاری ناكۆكی له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن ئه‌وه‌یه كه جنراڵ موتور به‌نیازه به مه‌به‌ستی دابین كردنی بیمه‌ی كارمه‌ندان له ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م بكاته‌وه و هه‌روه‌ها كارمه‌ندان له ئاست چوونه سه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه، كاری زۆرتر قه‌بووڵ بكه‌ن.