کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی خوڕماڵ

کارمەندانى تەندروستى شارۆچکەى خورماڵ بە هۆى دواکەوتنى موچەکانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی گوڵان، کارمەندانى تەندروستى شارۆچکەى خورماڵ بە هۆى دواکەوتنى موچەکانیان لەبەردەم بنکەى تەندروستى ئه‌م شارۆچکەیە كۆبوونه‌وه‌ و بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و ڕاشیانگه‌یاندووه‌: تا پێدانى موچەکانیان لە کاتى خۆیدا بایکۆتى بەردەوام دەبێت. ئاماژەیان بەوەش كردووه‌ كه لە ئێستادا ئامادە نین هیچ نەخۆشێک ببینن بە مەبەستى چارەسەرکردن و تەنیا ئەگەر حاڵەتى زۆر پێویست هەبیت نەخۆشەکە دەبینن.  ئەوەش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دووشەممە، کارمەندانی نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانی ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، هەڵەبجە، کۆیە، پێنجوێن، دوکان، چەمچەماڵ، سەیدسادق، هەڵەبجەی تازە، دەربەندیخان و سلێمانی، بڕیاریاندا بایکۆتی دەوام بکەن و لە ئێستادا هیچ نەخۆشێک نابینن.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ زاهیدان

-

دەستبەسەرکردنی دوو چالاكوانی مه‌ده‌نی لە شاره‌كانی سنه‌ و دیواندەرە

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “ئازاد ئه‌مینی” له‌ گرتووخانه‌ی شاری سه‌قز

-

مانگرتن له‌ خواردنی “نایب عه‌سكه‌ری” له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ

-

په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “حه‌مید ره‌زا رووحی”

-

كۆژران و بریندار بوونی ١٥٢ كه‌س له‌ به‌لووچستانی پاكستان

-