ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كارمه‌ندان و مامۆستایانی زانکۆى سلێمانى، دژی پێنەدان و دواخستنى مووچەکانیان، كۆبوونه‌وه و داوایانکرد، به پێی قه‌رارداده‌كانیان ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچەیان پێبدرێت و پلەكانیان بەرز بكرێته‌وه.
نوێنه‌ری مامۆستایان و كارمه‌ندانی ناڕازى زانکۆى سلێمانى لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: داواکارین، مووچە ٣٠ ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت و لە هەمانکاتیشدا پلە بەرزکردنەوە کە ماوەى هەشت ساڵە بەشێوەیەکى نایاسایی ڕاگیراوە دەستپێبکاتەوە. به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه ده‌ڵێن: تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه نه‌چووه و ئه‌مجاره تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌رده‌وام ئه‌بین له مانگرتن.