سه‌دان كه‌س له‌كارمه‌ندانی شیركه‌تی گوگڵ ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه دژبه كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له مانگی ڕابردووی زاینی دا شیركه‌تی “ئاڵفابێت” ڕایگه‌یاندبوو كه ١٢ هه‌زار كارمه‌ندی خۆی له سه‌رانسه‌ری جیهان كه ٦٪ی كۆی گشتی پێرسۆنێله‌كه‌ی ئه‌گرێته‌وه له‌سه‌ر كار ده‌ر ئه‌كات. ئه‌و كاره‌ی شیركه‌تی گوگڵ له دۆخێك‌دا ئه‌نجام ده‌بێت كه زۆربه‌ی شیركه‌ته‌كانی ئا‌مریكا به تایه‌بت له بواری “فه‌ناوه‌ری ئیتلاعات” ده‌ستیان داوه‌ته كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار و تا ئێستا نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كارمه‌ند بێكار كراون.