ده‌یان هه‌زار پزیشكی لاو و تازه‌كاری كادری ده‌رمانی به‌ریتانیا ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پزیشكانی لاو و تازه‌كاری به‌ریتانیا خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٥٪ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایان بوون و ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند. به وته‌ی كارناسانی میدیایی به‌ریتانیا، ئه‌مه گه‌وره‌ترین مانگرتنی كادری ده‌رمان له مێژووی خزمه‌تگوزاری بێهداشتی گشتی له‌و وڵاته‌یه و ئاسته‌نگی بۆ سیسته‌می خزمه‌تگوزاریه ده‌رمانیه‌كان درووست ئه‌كات.