ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لزه‌هرای ئیسفه‌هان دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لزه‌هرای ئیسفه‌هان دژ به وه‌دینه‌هاتنی دواخوازییه دواخراوه‌كانیان مانیان گرتووه و به‌رپرسانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن. ناڕازیان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی کاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ڕێگری له كۆچی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌یاركردنی به‌شه‌كانی ئۆرژانس به ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م بوون.