ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیانی مهاباد دژبه هێرشه شیمیاییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی كچانه هۆڵه‌كانی خوێندیان بایكۆت كرد.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازی له دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نی و سنفی شاری مهاباد بڵاو كرابۆوه بڕیار بوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هۆڵه‌كانی خوێندن دژبه ژاراویكردنی قوتابیان كچ بایكۆت بكرێن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیانی كچ بایكۆتیان خسته سه‌ر قوتابخانه‌كانیان و هۆڵه‌كانی خوێندنیان داخست.