سەرجەم شۆفێرانی ئەمبۆڵانسەکانی سنووری گەرمیان ڕۆژی ڕابردوو، لەبەرامبەر پێنەدانی پاداشت و مافەداراییەکانیان نەچوونە سەرکارەکانیان و ڕایانگەیاند تاوەکو پاداشتهكانمان پێنەدرێت ناگەڕێینەوە سەر کارەکانمان.
“ڕەفیق قادر” بەرپرسی شۆفێری ئەمبوڵانسەکانى ئیدارەى گەرمیان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی ماوەى نۆ مانگە پاداشتى نان خواردن و ڕێگاوبان بۆ شۆفێران و کارمەندانی ئەمبوڵانسەکانی سنووری گەرمیان خەرجنەکراوە، لە دوێنەوە مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاندووە، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە داوە ههتا ئێستا زیاتر لە چەند جارێک سەردانی بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی گەرمیانیان کردووە و کێشەکانیان خراوهته بهر باس، بەڵام گوێ بۆ داواکاریەکانیان نەگیراوە و هەربۆیە ئەوانیش مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.