سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی ناوچه نه‌وتییه‌كانی “نار” و “كه‌نگان”ن له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی پیشه‌یی و جیبه‌جێ نه‌كرانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ده‌ستیان له كار كێشاوه و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، به پێی یاسای ئیداری كار، گرێبه‌سته‌كانیان هه‌میشه‌ییه و به پێی به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌راردادانه هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌وتی مه‌ركه‌زی و ناوچه‌كانی “نار” و “كه‌نگان” هیچ سه‌ره‌نجێك به داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه پتر له سه‌د ڕۆژه كرێكارانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه و مانگرتنی سه‌رانسه‌رین و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ كرێكارانی ناڕازی هه‌ڵنه‌گرتووه.