شۆفێرانی پاسەکانی نێوشاری کرماشان، لە ڕۆژی شەممە ٩ی مانگی ڕێبەندان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرانبەر بارودۆخی خراپی ژیانیان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شۆفێران لەبەرانبەر وەرنەگرتنی حقووق و شایستە داراییەکان و بێ بایەخی بەرپرسانی ڕژیمی ئەو شارە لەبەرانبەر چارەسەر کردنی کێشەکانیان، دوو ڕۆژە نەچوونەتە سەر کارەکانیان. سەرەڕای گرانی و هەڵاوسانێکی بێ وێنە لە سەرتاسەری ئێران حقووقی ئەو شۆفێرانە بەڕێژەیەکی بەرچاو، کە بتوانن پێداویستیەکانی ژیانی پێ دابین بکەن زیاد نەکراوە.