ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، شۆفێرانی هێڵی ٧ی بی ئاڕ تی له سامانه‌ی چواری ئۆتوبووسڕانی تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی جێژنانه له‌لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
شۆفێرانی ناڕازی داوای دانووستان له‌گه‌ڵ شاه‌ردار بۆ دیاریكردنی سه‌قفی جێژنانه ده‌كه‌ن و كاتێك به‌رپرسانی شاره‌داری تاران وڵامی شۆفێرانیان نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش ده‌ستیان له كار كێشاوه. به‌هۆی مانگرتنی شۆفێرانی شیركه‌ت واحدی تاران،قه‌ره‌باڵغیێكی زۆر له وێزگه‌گاندا درووست بووه و شۆفێرانی هێڵه‌كانی دیكه‌ی بی ئاڕ تی تاران هۆشداریان داوه‌ته شاره‌داری كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وه ده‌ربڕینی هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به مافی خۆیان ده‌زانن.