ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی مینی بووسی دوورگه‌ی كیش له ناڕه‌زایه‌تی به‌خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی مانگرتووی مینی بووس له دوورگه‌ی كێش له ئاست گرانی و كه‌می پشكی سووته‌مه‌نی ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن پشكه‌كانیان بۆ زیادبكرێت. یه‌كێك له شۆفێران ده‌ڵێت، ئه‌و پشكه‌ی پێمان ده‌درێت جوابده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیانمان نییه و ئۆتۆمبێله‌كانمان كاتێك پێویست به نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌كات،ناتوانین كره‌سه‌ته‌ی یه‌ده‌كی بۆ دابین كه‌ین و ئێمه‌ش ناتوانین گیانی خه‌ڵك بخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستمان له‌كار كێشاوه و خوازیاری بایه‌خدانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانمان بووین.