ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، شۆفێرانی كامیۆن له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی مه‌عیشه‌ت و كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌ست هه‌روه‌ها نه‌بوونی بیمه‌ی ته‌كمیلی، درێژه‌یان به مانگرتنه‌كانیان دا.
به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووان، گرانی و كه‌مبوونی سووته‌مه‌نی، گرانی لاستیك، گرانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ماشێن، سه‌ره‌كی ترین داخوازییه‌كانی شۆفێرانی بارهه‌ڵگره. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ باروودۆخی خه‌ڵك خراپتر ده‌بێت به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ژیانی خه‌ڵك ناده‌ن. شۆفێران هه‌روه‌ها خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی كارامه بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی ده‌رمانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پارێزراو بێت.