کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفێرانی كامیۆن له‌ به‌نده‌رعه‌باس

مانگرتنی شۆفێرانی كامیۆن له‌ به‌نده‌رعه‌باس 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی خاكه‌لێوه‌، شۆفێرانی كامیۆن له‌ به‌نده‌رعه‌باس دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی كامیۆنی به‌نده‌رعه‌باس له‌ ئاست گرانی باج و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل، گرانی و هه‌ڵاوسان و كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی كرێ بار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ شۆفێرانی ناڕازی پاش ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت ده‌رگای شیركه‌ته‌كه‌یان به‌ قۆڕ گرت.