کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفێرانی كامیۆن له‌ ئیسفه‌هان

مانگرتنی شۆفێرانی كامیۆن له‌ ئیسفه‌هان 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفێرانی كامیون له‌ شاری ئیسفه‌هان دژ به‌ خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و ژیانیان مانیان گرت.

ناڕازیان بۆ ده‌ربڕیینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان، گرانبوونی كه‌لوپه‌لی كامیۆن، نه‌بوونی داهات و هه‌روها گرانبوونی گازۆئیل، كامیۆنه‌كانیان له‌ كه‌مه‌ربه‌ندی ئه‌و شاره‌ پارك كرد و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان له‌ سه‌ر داواكارییه‌كانیان بوون.